ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم چه‌ند كه‌س له سه‌ردانكه‌رانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”یان له نه‌خۆشخانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌وته‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بۆ دیداری هاتبوو، “نووشین جه‌عفه‌ری” ڕووژنامه‌وان، وێنه‌گر و هاوبه‌ندی پێشووی بووه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه كراوه. هه‌روه‌ها یه‌كێك له دایكانی دادخوازیش كه بۆ سه‌ردانی نه‌رگس هاتبوو به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له نه‌خۆشخانه چووه ده‌ره‌وه. “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” پاش چه‌ند ڕۆژ مانگرتن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا و كۆتایی به مانگرتنی هێنا.