له نێوان ڕۆژانی ٢٩ بۆ ٣١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، خوێندكارێكی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوی “ئێحسان فه‌ریدی”، دوو ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران به ناوه‌كانی “وه‌حید ئه‌شته‌ری” و “هادی كه‌سایی زاده” و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی زاهیدان به ناوی “عارف ئه‌ربابی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، “ئێحسان فه‌ریدی” چالاكی خوێندكاری خه‌ڵكی ته‌ورێز بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشتر چه‌ند جار له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ته‌ورێزه‌وه بانگهێشت و جارێك زیندانی كرابوو. له شاری زاهیدان، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی “عارف ئه‌ربابی” له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌ی شیرئاباد، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی “وه‌حید ئه‌شته‌ری” و “هادی كه‌سایی زاده” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراون. “وه‌حید ئه‌شته‌ری” پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٤ مانگ زیندان مه‌حكووم و “هادی كه‌سایی زاده”ش به تۆمه‌تی بڵاوكردنی ورده‌كاری قه‌تڵی “نیكا شاكه‌ره‌می” به سێ مانگ زیندان سزا درابوو.