له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ناوه‌كانی “ئارام ساعدمووچشی” خه‌ڵكی سنه و “عه‌لی په‌ڕنه‌و” خه‌ڵكی شاری گێڵانغه‌رب له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئارام ساعدمووچشی” ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی سه‌وزی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شمه به‌بێ نواندی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه هه‌روه‌ها “عه‌لی په‌ڕنه‌و” زیندانی سیاسی پێشوو و خه‌ڵكی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به ئوستانی كرماشان به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری تاران ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.