کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی بۆكان و گه‌چساران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی بۆكان و گه‌چساران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “قه‌هره‌مان لوتفی” خه‌ڵكی بۆكان و “مه‌حبووبه‌ بیگدلی” خه‌ڵكی گه‌چساران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، “قه‌هره‌مان لوتفی” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی بۆكانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “مه‌حبووبه‌ بیگدلی” چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی گه‌چساران كه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌ ساڵی ڕابردووش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه‌ بانگهێشتی دادسه‌رای ئه‌و شاره‌ كرا و پاش لپێرسینه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی یاسووج كرا.