ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، “جه‌واد عه‌لی كوردی” برای پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” و شاعیر و نووسه‌رێكی ڕه‌خنه‌گه‌ری ڕژیم به ناوی “حه‌بیب مووسه‌وی بی بالانی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌واد عه‌لی كوردی” برای دكتۆر “خوسره‌و عه‌لی كوردی” پارێزه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو ڕێگای ئازادی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌لایه‌ن لقی ٩٠١ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د مه‌حكووم كراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی توانایی دابینكرنی وه‌سیقه بۆ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان “حه‌بیب موسه‌وی بی بالانی” شاعیر و نووسه‌ری خه‌ڵكی گورگان و دانیشتووی مه‌شهه‌دیان به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.