ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی له شاری تاران به ناوی “موسته‌فا ڕۆباتی” و چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌هایی له شاری شیراز به ناوی “تاهره نه‌ورووزی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موسته‌فا ڕۆباتی” ڕۆژی ڕابردوو پاش به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لمیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری شیروان له‌لایه‌ن هێزه حکومەتیەکانەوە به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری شیراز ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “تاهره نه‌ورووزی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه و زه‌وتكردنی هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له‌كان، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.