ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو چالاكی ئازه‌ری دانیشتووی شاری ورمێ به ناوه‌كانی “مه‌یسه‌م شیرینی” و “ڕه‌سووڵ ئه‌سه‌دزاده” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌یسه‌م شیرینی” و “ڕه‌سووڵ ئه‌سه‌دزاده” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرابوون. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێنكی نادیار كران.