ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌ربازێكی خه‌ڵكی شاری ئابدانانی ئیلام به ناوی “ئه‌میرحسێن زارعی” له شاری كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ئه‌رسه‌لان محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میر حسێن زارعی” سه‌ر‌بازی هێزه ئینتزامییه‌كان له بنكه‌ی سه‌رئاو نیلووفه‌ر بووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له ئیلام ڕاگوێزرا. هه‌روه‌ها له شاری پیرانشار هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “گرگۆڵ”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و دوو لاوه له‌به‌رده‌ست دا نییه.