کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاری مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاری مهاباد 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی حاجی عه‌لی كه‌ندی سه‌ر به‌ شاری مهاباد به‌ ناوه‌كانی “جه‌لال په‌رهیزگار” و “سه‌روه‌ر حه‌مه ‌نازدار”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مهاباد به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ و هه‌ر دووكیانیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.