ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌ندازیارێك به ناوی “هۆدا مێهرێگانفه‌ر” هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكی به ناوی “محه‌ممه‌دعه‌لی مێهرێگانفه‌ر” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، كاتژمێر پێنجی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌دعه‌لی مێهرێگانفه‌ر و ناوبراو و كچه‌كه‌یان به ناوی هۆدا مێهرێگانفه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ست دا نییه.