کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ كامیاران و مه‌ریوان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “یاسر حسێنی”، كاسبكاری خه‌ڵكی كامیاران و “كاروان دافعی” ده‌رهێنه‌ری فیلم و خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ شاری كامیاران هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دووكانی “یاسر حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ڕۆژی ڕابردوو له‌ سێ ڕێیانی مووسك، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیان به‌ ناوی “كاروان دافعی” ده‌رهێنه‌ری فیلم، ڕاگرتووه‌ و ناوبراویان ڕفاندووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێش ده‌ستبه‌سه‌ركران،‌ له‌ پلاتفۆرمی ئینستاگرامی خۆیدا باسی له‌ بڵاوه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی خۆی به‌ مه‌زموونی “كۆڵبه‌ری و ڕه‌نجه‌كانی بۆ گه‌لی كورد”، كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-