له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “فارۆق حسێنی” خه‌ڵكی بۆكان و “سوله‌یمان حاجی خزری” خه‌ڵكی گوندی “تاڵاوا”ی سه‌ر به شاری مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌یانی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان، “فاڕۆق حسێنی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان و كارمه‌ندی ئیداره‌ی بێهزیستی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، “سوله‌یمان حاجی خزری” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “تاڵاوا”ی مهاباد به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.