به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ناسر عه‌لیپور” خه‌ڵكی گوندی “داشبه‌ند” و “ڕێبوار كوهگه‌رد” خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كردووه. تاكاتی داڕشتنی ئه‌وم هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.