ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه ١٦ و ١٨ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئه‌میر ڕاهپه‌یكه‌ر” و “شۆڕش ئه‌بووبه‌كری” له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی شەممە، خوێندكارێكی زانكۆی پیشه‌سازی ئیسفه‌هان و خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ئه‌میر ڕاهپه‌یكه‌ر”، ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کوژرانی “قاسم سولەیمانی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. پێشتر هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٥ كه‌سمان له ئیسفه‌هان بڵاوكردبوو كه ڕه‌خنه‌یان له پڕۆپاگه‌ندای ڕژیم بۆ ساڵڕۆژی كوژرانی “قاسم سوله‌یمانی” گرتبوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، “شۆڕش ئەبووبەكری”، هونەرمەندی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌و شاره بە توندوتیژییه‌وه دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕوون نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.