له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی شووت له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای كرماشان، به ناوه‌كانی “جه‌ماڵ ئه‌موویی میلان” و “شه‌هریار میرزایی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، “جەماڵ ئەموویی میلان”، هاووڵاتی خەڵکی شارستانی شووت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، گه‌نجێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “شه‌هریار میرزایی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه ڕوون نییه.