ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “زانیار مه‌حموودی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “محه‌ممه‌د(سۆران) مورادخانی” خه‌ڵكی سه‌قز، پاش ٢٦ ڕۆژ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی شاری سنه به ناوی “محه‌ممه‌د مورادخانی” ناسراو به “سۆران” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، ڕۆژی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌ه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه گه‌نجێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “زانیار مه‌حموودی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.