ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و كرماشان به ناوه‌كانی “بێهزاد شه‌ریفی” و “وه‌حید سورخگوڵ” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “بێهزاد شه‌ریفی” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ساڵیان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، له‌كاتی كاركردن دا له گوندی “شیان” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌و “وه‌حید سورخگوڵ” ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی كرماشان بانگهێشت و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه بانگ كرابوو.