ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو برای خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی پیرانشار، بەناوەکانی عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند تەمەن ٥١ ساڵ و مەحموود قەنبەری‌وەند تەمەن ٤٨ ساڵ، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش ساڵ و حەوت مانگ بەندکران دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە گواسترانەوە.
به پێی زانیارییه‌كان، مەحموود قەنبەری‌وەند چەند ڕۆژ پێش گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە، بەهۆی عفونت كردنی لاقه بڕاوه‌كه‌ی، لە نەخۆشخانەی ئیمامی پیرانشار خەوێندرابوو. هەروەها عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند نەخۆشیی زەختی خوێنی هەیە و به‌رده‌وام ده‌رمان به كار دێنێت. ئه‌و دوو شارومه‌نده به تۆمه‌ته‌كانیی “ئه‌ندامه‌تی له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، هه‌ر یه‌كه‌و به شه‌ش ساڵ و ٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون كه سزای سێ ساڵ و ٧ مانگیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.