ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٤ و ١٦ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “فه‌رزین نه‌بی” و “هێدی یووسفی ئه‌قده‌م” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی فه‌رزین و هێدی ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه بێ ئاكام بووه. به‌وته‌ی شایه‌د حاڵان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ئه‌و دوو مێرمنداڵه‌یان ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.