ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی ئێران، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی دوو موعه‌لیمیان له شاره‌كانی سنه و مه‌شهه‌د به‌ناوه‌كانی “فه‌رزاد سه‌فیخانپور” و “عاتكه ڕه‌جه‌بی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری سنه ڕۆژی سێشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه له: “فه‌رزاد سه‌فیخانپور” موعه‌لیمی بواری كۆمه‌ڵناسی. ناوبراو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگوێزی دادسه‌رای ئینقلاب بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری مه‌شهه‌د هێرشی كردۆته سه‌ر ماڵی موعه‌لیمی دڵسۆزی ئه‌و شاره “عاتكه ڕه‌جه‌بی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه خۆی و خۆشكێكیان به‌ناوی “ئاره‌زوو” ڕه‌جه‌بی” كه‌له‌بچه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.