کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسن له‌ ئیسفه‌هان

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری ناڕازی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.

به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی ئه‌و دوو كرێكاره‌ بریتیه‌ له‌: “مه‌سعوود ئێسپه‌ندانی” له‌ به‌شی ئۆتۆماسیۆنی موخابرات و “حاج مه‌حموودی” له‌ به‌شی كڕینی ئامیره‌كانی كارخانه. به‌پێی زانیارییه‌كان، حاج مه‌حموودی گه‌نده‌ڵه‌ییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هانی ئاشكرا كردبوو. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و مه‌ئموورانی ئینتزامی ڕێگه‌یان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی كرێكارانی ئه‌و كارخانه گرت و ئه‌و دوو كرێكاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-