ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “شیلان كوردستانی” خه‌ڵكی شاری “سنه” و “جه‌ماڵ مه‌نسوورییان” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌هۆی به‌شداربوون له خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، “شیلان کوردستانی” چالاکی مافی ژنان و خه‌ڵكی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و هیچ زانیاریێك له چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و “جەماڵ مەنسووریان” خەڵکی شاری مەهاباد، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشه‌ممه لەدوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی،ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.