ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “ڕحۆڵڵا ڕه‌حیمی” خەڵکی شاری ئابدانان و “کاروان شاهی” خه‌ڵكی شاری شنۆ به هۆی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕوحۆڵڵا ڕەحیمی خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، بەرەرەبەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و کاروان شاهی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شنۆ، شەوێ دووشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.