به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو بابه‌ت له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، دوو خاوه‌ن په‌یجی ئینستاگرامی له شاری گورگان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پارێزگای گوڵستان ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ی به تۆمه‌تی “بێڕێزی كردن به به‌رپرسانی حكوومه‌ت و بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌یجه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داخراوه.