کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ سه‌ره‌خس و كرمان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ سه‌ره‌خس و كرمان 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “حارس بۆردبار” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “حه‌یده‌ر سابكی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران حارس بۆردباریان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفاندووه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی ڕابردوو، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ناوی “حه‌یده‌ر سابكی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ شارستانی زێهكه‌لووتی سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌.