“مورته‌زا محه‌ممه‌دی” كوڕی به‌ندكراوی مانگرتوو “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوای سنه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مورته‌زا محه‌ممه‌دی” درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان شكاندووه و ته‌قه‌ی هه‌واییان كردووه. سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه‌كانیدا گرتووه. كاتێك “ئیبراهیم محه‌ممه‌دی” به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی مورته‌زا سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كردووه، له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ڕفاندنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له حاڵێكدایه كه به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه به توندووتیژییه‌وه “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” باوكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ناوبراو له ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباره‌وه، له دژی هه‌ڵسووكه‌تی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.