کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو برای خه‌ڵكی بانه له‌ شاری تاران

ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی” دوو برای خەڵکی گوندی “بەردەڕەش”ی سەر بە شاری بانە، پاش بانگکران بۆ دادگای تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.

“جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی”، سەرەتای مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئەو ناوەندە ئەمنیه‌تیه‌ لە تاران گوازرانەوە. ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش و پاش ماوه‌یه‌ك، له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١دا هه‌ر یه‌كه‌و به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥ ملیارد تمه‌نی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای تاران ئازاد كران. به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌ماڵ و كه‌ماڵ عه‌بدۆڵڵاهی بە تۆمەتی ده‌ربازكردنی كه‌سانێك له‌ سنووری بانه كه‌ ده‌ستیان له‌ كوشتنی “موحسن فه‌خریزاده‌”دا بووه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

-

چۆڵكردنی ١٢ خانووی ئاوایی سلۆكی مهاباد به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه‌ پیسبوونی هه‌وا

-