له ڕۆژانی ڕابردوودا، “میترا جه‌وادی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا.
“میترا جه‌وادی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ١٩ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك كه‌وته به‌ر لێخۆشبوونی گشتی و له گرتووخانه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له ڕۆژانی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.