ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا و ئه‌ندامی ده‌روێشه گونابادییه‌كان له شاری كورد به ناوی “مه‌زاهیر حه‌یده‌ری”، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ دووهه‌مین جار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“مه‌زاهیر حه‌یده‌ری” ده‌رویشی گونابادی خه‌ڵكی شاری كورد له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ڕووداوه‌كانی شه‌قامی گوڵستانی حه‌وته‌م له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌ك ساڵی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا فایلێكی ده‌نگی له مه‌زاهیر بڵاو كرابوو كه باسی له ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌كرد، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كورد هێرشی كرده سه‌ر ماڵی “مه‌زاهیر حه‌یده‌ری” و ناوبراوی به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.