ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، لاوێكی خه‌ڵكی ڕه‌شت به‌ناوی “ئه‌شكان سوله‌یمانی” بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له فه‌له‌كه‌ی گاز ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
“ئه‌شكان سوله‌یمانی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت كرابوو. ناوبراو له‌و به‌ندیخانه‌یه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و به شێوه‌ی ساخته ئێعدام كرا. “ئه‌شكان” دژبه ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانی ڕژیم ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا به‌ڵام شه‌وی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.