ئه‌رسه‌لان خودكام، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد كه مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ پاش شه‌ش ساڵ و دوو مانگ به‌ندكران له زیندانی ورمێ ئازاد كرابوو، له‌م دوایانه دا پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كراوه.
ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، ئه‌رسه‌لان خودكام(سوهرابی)، ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا. ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دووباره‌ی ئه‌و چالاكه سیاسییه له حاڵێك دایه كه پێشتر حوكمی به‌ندكرانی هه‌تاهه‌تایی ناوبراو به فه‌رمانی دادستانی تاران هه‌ڵوه‌شێندرابوو.