ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، دایكی دادخوازی مه‌ریه‌م ئاروین، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری كرمان و دوو شارمه‌ندی خه‌ڵكی چابه‌هار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
چه‌ند ڕۆژی له‌وه‌به‌ر دایكی مه‌ریه‌م ئاروین، پارێزه‌ری ئازادیخوازی خه‌ڵكی كرمان كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه كوژرابوو، له په‌یامێكی ویدیۆیی دا باسی له دڵته‌نگییه‌كانی كردبوو. ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌و دایكه‌ی دادخوازه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو شارمه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “حه‌نیف و شه‌ریف جه‌دگال” له گوندی كوركه‌چی سه‌ر به شارستانی چابه‌هار، كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی بلووچستان باس له برینداربوونی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سه‌راوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕفاندنی ده‌كه‌ن.