به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌هسا به‌سیر ته‌وانا” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “مێهران به‌سیر ته‌وانا” له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی براكه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
“مێهران به‌سیر ته‌وانا” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی فوومه‌ن، كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، له حاڵێكدا له شاری “سه‌ومه‌عه سه‌را” یارمه‌تی ژنێكی برینداری ئه‌دا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هه‌میشه زیندووه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شت هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و خۆشكه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.