ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت له شاری تاران خوێندكارێكی ڕه‌خنه‌گر له حكوومه‌تیان ڕفاند و له شاری دلێگان، دوو قوتابی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێك كه له مانۆڕی ته‌بلیغاتی پزشكیان ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵات گرتبوو، كاتژمێر پێنجی به‌یانی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خوێندكاره كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ سیتادی هه‌ڵبژاردنی پزشكیان گرتووه، به‌ڵام وتوویانه كه ناتوانن ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئیداره‌ی ئیتلاعات بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو قوتابی به‌لووچ له شارستانی دلێگان، به ناوه‌كانی “ئاریا سابكی” و “ساسان سابكی” له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ئه‌زموونی كۆتایی ساڵ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به تووندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.