“مێهدی سه‌عاده‌تی” خوێندكاری بواری ده‌رمانسازی له زانكۆی زانیاری پزیشكی سه‌دووقی یه‌زد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی “قاسم سوله‌یمانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، “مێهدی سه‌عاده‌تی” خوێندكاری زانكۆی پزیشكی یه‌زد به بیانووی “بێڕێزی به قاسم سوله‌یمانی” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، مێهدی به بڕیاری دادستانی یه‌زد ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆ نێردراوه.