ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، خوێندكارێكی زانكۆی زانیاری پزیشكی هۆرمۆزگان به ناوی “سوورێنا عه‌لیپور” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی كرمان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته ڕفاندنی چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی و به‌لانیكه‌م، ١١ كه‌سیان له‌سه‌ر نووسینی تویت یان دانانی پۆست سه‌باره‌ت به قاسم سوله‌یمانی له ئینستاگرام، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ناوی دوو خوێندكاری به‌ندكراو بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كراوه كه بریتین له: “سوورێنا عه‌لیپور” له زانكۆی پزیشكی هۆرمۆزگان و “مێهدی سه‌عاده‌تی” له زانكۆی پزیشكی یه‌زد. ئه‌و دوو خوێندكاره ڕه‌خنه‌یان له به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ڕی قاسم سوله‌یمانی گرتبوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.