ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، “ڕه‌عنا كوركور” خۆشكی “موجاهد كوركور”، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و “ئێلناز شاكردووست” هونه‌رمه‌ندی سینما بانگهێشتی دادسه‌رای كولتوور و میدیا كرا.
“نگار كوركور” خۆشكی موجاهد له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری تاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “ڕه‌عنا كوركور” و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئێناز شاكردووست” هونه‌رمه‌ندی سینه‌مای ئێران به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری و په‌ره‌پێدانی بێ عیفه‌تی له كۆمه‌ڵگا، بۆ دادسه‌رای كولتوور و میدیا بانگهێشت كراوه.