کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێك له‌ ئیلام و دوو هاووڵاتی له‌ پیرانشار

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حه‌وت ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ شاری ئیلام به‌بیانووی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنیژینا ئه‌مینیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، مامۆستایه‌كی مزگه‌وتی پیرانشار به‌ناویمه‌لا زانا خۆشامه‌نو هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناویسنوور قادریله‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و حه‌وت هاووڵاتییه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. ناسنامه‌ی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌ : “وه‌حید خه‌یری،میترا خه‌یری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ،سه‌بییه‌ خه‌یریته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ،زه‌ینه‌ب خه‌یریته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ،سه‌فسه‌فۆ خه‌یریته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ،له‌یلی فازڵیته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و دایكی منداڵێك،زوهره‌ فازڵیته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ. جیگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مێرمنداڵێكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ش به‌ناوینیگار خه‌یریته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو كه‌ پاش چه‌ند ڕۆژ به‌ندكران ئازادكرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی ئایینی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕیبوو وپاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ندكرانیان لێكردوون.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-

ناڕوونی چاه‌رنووسی ٢١ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-