به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، “ئێقباڵ شه‌بانی” بازڕه‌سی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی خه‌بازی سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێقباڵ شه‌بانی شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی گوڵان هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی دیكه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كرد و له كاتی گه‌ڕانه‌وه ژماره‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و چالاكه كرێكاریه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ئیداره‌ی ئتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كرا.