ئیسماعیل گرامی، موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئێڤین، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئیسماعیل گرامی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گرتووه. ئیمساعیل گرامی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردووش، له‌لایه‌ن لقی ١٠٢٧ی دادگای كه‌یفه‌ری ژماره ٢ی تاران، به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان، به ٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكوومه كرابوو.