کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئیسماعیل گرامی” له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئیسماعیل گرامی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان

“ئیسماعیل گرامی” چالاكی كرێكاری خانه‌نشینكراو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ كاتی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراون له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ڕیفاه، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

“ئیسماعیل گرامی” پێشتر و له‌ ساڵه‌كانی ٩٩ و ١٤٠٠ دوو جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دواجار له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ پێنج ساڵ زیندان، ٧٥ زه‌ربه شه‌لاق و دوو ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرا. مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له‌ كاتی ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین، “ژاڵه‌ ڕوحزاد” چالاكی سنفی و هاوژینی “ئیسماعیل گرامی” و كۆمه‌ڵێك چالاكی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “یاشار ته‌وحیدی”، “ئه‌میرعه‌باس ئازه‌رموه‌ند”، “ئه‌بۆلفه‌زل نژادفه‌تح”، “محه‌ممه‌د ئێران نژاد” و “عادڵ گورجی” به‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار گوازرانه‌وه‌.