ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، پۆلیسی توركیا له شاری ئیزمیر هێرشی كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی “هه.ده.په” و دایكانی ئاشتی و ١٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی دژه‌تیرۆری توركیه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشی كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” له شاری ئیزمیر و چه‌ند به‌رپرسی باڵای ئه‌و حیزبه‌ی به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هاوكات پۆلیسی توركیه هێرشی بردۆته سه‌ر ماڵی دیكانی ئاشتی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.