له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی ئارمان نه‌وشادی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئارمان نه‌وشادی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئارمان له‌به‌رده‌ست دا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون