به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سپیده قۆڵیان” ماوه‌یه‌ك پاش ئازاد بوون بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن چه‌ند ئۆتۆمبێلی لیباس شه‌خسیه‌وه له پێش چاو بنه‌ماڵه‌كه‌ی له جاده‌ی نێوان تاران بۆ دزفوول ڕفێندرا.
جێگای ئاماژه‌یه كه “سپیده قۆڵیان” ڕۆژی ڕابردوو له زیندان ئازاد كرا و له‌به‌رده‌م درگای زیندان دروشمی “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تكێشینه ژێر خاك”ی به‌رز كرده‌وه و له تویتریش دا نووسیبو كه پاش تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ و حه‌وت مانگ به‌سه‌ر په‌روه‌نده‌كه‌ی حه‌وت ته‌په دا ئازاد كرام. ئه‌م جاره به هیوای ئازادی ئێران هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه. به هیوای ئازادی “ناهید ته‌قه‌وی”، “سپیده كاشانی”، “نیلووفه‌ر به‌یانی”، “زه‌هرا زێهتاب”، “به‌هاره هدایه‌ت” و “گۆڵڕۆخ ئیرایی” و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی ئێران. شایانی باسه كه “سپیده قوڵیان” ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی حه‌وت ته‌په هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ئیسماعیل به‌خشی” و چه‌ند كرێكاری دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.