به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ١٨ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “واله زه‌مانی”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان ناوبراو له ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی كورته‌وه له‌گه‌ڵ بننه‌ماڵه‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه له ڕێكه‌وتی ٩ی جۆزه‌ردانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٣ ڕۆژ بۆ به‌ندی ٢٤٠ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “واله زه‌مانی” له‌كاتێكدایه كه دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان و چاودێری پزیشكی هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ناوبراو له زیندانه‌كانی ڕژیم، ژیانی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه و پاراستنی ته‌ندرووستی و گیانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی دادوه‌ری و ئه‌منیی كۆماری ئیسلامیدایه.