له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ١٦ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی لاوی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “فه‌رناز عه‌لیزاده‌ی گوڵ عه‌نبه‌ر”، دوو لاوی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “هه‌ورام مێهرنه‌وایی” و “موحسین ڕه‌سووڵزاده”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ناوی “ئه‌یووب غه‌یبی پوور”، لاوێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “موعین ئه‌حمه‌دی”، وێنه‌گرێكی خه‌ڵكی یه‌زد به‌ناوی “مۆنیره مۆنته‌زری”، “وی‌دا مۆوهحد” ناسراو به كچێ شه‌قامی ئینقلابی تاران، دوو هاووڵاتی دیگه‌ی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “ڕامین پوورئهمین” و “بێهروز ئێحسانی ئیسلاملوو”، سێ لاوی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوه‌كانی “میلاد مورادی”، موزه‌فه‌ر وه‌یسی” و “مێهدی مورادی”، سێ مێرمنداڵی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوه‌كانی “ئاریان ڕه‌زایی”، “هێژا سوله‌یمانی” و “محه‌ممه‌د وه‌له‌دبه‌یگی” و دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوه‌كانی “زارا نه‌بی زاده” كه دووگیانه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و “سه‌عدی فه‌تاحی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات یان زیندانی شاره‌كه‌یان گوازراونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وی چاره‌نووسیان ڕوون بكرێته‌وه.