کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان

ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “مه‌ریوان”، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هێشتا نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەربە شاری مەریوان، بە ناوی “سەعدی ئەشکاوەند”، كه‌ پێشتر به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هێشتا نادیاره‌.