له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٩ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ١٠ هاووڵاتیان به‌ناوه‌كانی “سه‌عدی قادری”، “حیسام محه‌ممه‌دی ته‌بار” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “مێهدی وه‌یسی”، “ئه‌رسه‌لان نه‌زه‌ری”، “زانا سه‌حراگه‌رد”، “بارزان ئیمامی”، “سه‌یوان یاری” وه‌رزشوان و ناسراو به “ئاسۆ”، “ئێرشاد محه‌ممه‌دی” و “شاهین خودامورادی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵیان له شاری جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “موجته‌با محه‌ممه‌دوه‌لی”، سێ لاوی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوه‌كانی “ئازاد خوسره‌و ئه‌نجه‌م” و “فارۆق و ئارام محهممهدڕهحیمی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “ڕێبوار نه‌جه‌فیان” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و دكتۆری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه به‌ناوی “موحسین سوهرابی”، هاوژینی به‌ندكراوی سیاسی “زارا محه‌ممه‌دی” به‌ناوی “سه‌یوان ئیبراهیمی” خه‌ڵكی كامیاران، لاوێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا موسته‌فایی” و خوێندكارێكی زانكۆی په‌یام نووری سه‌قز به‌ناوی “شیلان ڕه‌شیدزاده”، لاوێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به‌ناوی “خالید مه‌حموودی”، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری مه‌روده‌شت به‌ناوی “ئیلهام زه‌راعه‌ت پیشه”، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “ئه‌فسانه موده‌بێر”، “حه‌میده زارعی”، “مێهرداد پارسا”، “مه‌عسوومه حسێن زاده” و “ئاره‌ش زه‌مانی فه‌راهانی”، كچێكی لاوی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “نازه‌نین كیانبهخت” و دوو لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی هاوڕێ قادری” و “ساسان كووهی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.