کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 23 چالاكی مه‌ده‌نی له‌شاره‌كانی كوردستان و ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خه‌رمانان، 23 چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌شاری پیرانشار دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانیعه‌بدۆلڕه‌حمان محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌دوحاسڵ ئاروه‌ند، له‌ شاری كرماشان دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانیسه‌ید سرووش عه‌باسی شائیبراهیمیوسیاوه‌ش حه‌یاتیئه‌ندامی ڕێكخراوی یارسانه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌شاری پاوه‌ لاوێك به‌ناویسینا نادریو له‌شاری شنۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناویئه‌یووب حه‌قێقیو له‌ شاری ورمێ دوو كه‌س به‌ناوه‌كانیمێهران پازڵیوئه‌میر عه‌بداڵیده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌ شاری سنه‌ش سێ چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانیخالید حسێنی،ئارمان نووریزادوشۆڕش ئیبراهیمیله‌لایه‌ن ئیدراه‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌ شاری ڕه‌شت خۆشك و زاوا‌یئاتینا دائیمیبه‌ناوه‌كانیهانیه‌ دائیمیوحسێن فاتحیله‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌ شاری ئیلام شه‌ش كه‌س به‌ناوه‌كانی  نیلووفەر قازی،سارا شێردڵ،مونا مروەتی،ئیلاهە موئمنی،وه‌حید له‌تیف نیژادوعارف ئومیدیو له‌ شاری ئه‌یوانی غه‌ربئێحسان كیانی، له‌ شاری سه‌حنهسادق ئۆلفه‌تیو له‌ سه‌قزئارام به‌دیعیو له‌ بۆكانفه‌رهاد پاكدینله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی مانكرتنی بازاڕیان له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ورمێ

-

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی لاوانی شۆڕشگێڕی كرماشان له‌ بلواری تاقوه‌‌سان

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “موئمن زه‌ندكه‌ریمی” له‌ شاری مووچش

-

پۆلۆمپكردنی دووكانی بازاڕیانی ئیلام و كرماشان

-

سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر “سامان یاسین” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌

-