له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، 18 هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌ه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری قوروه لاوێكیان به‌ناوی “ڕه‌زا عێزه‌تی”، له شاری مهاباد دوو لاویان به‌ناوه‌كانی “ئارام سه‌عیدی” و “ئه‌حمه‌د خانه”، له شاری سنه سینماگه‌رێكیان به‌ناوی “زانیار عه‌زیزی”، له شاری مه‌ریوان دوو لاویان به‌ناوه‌كانی “سیروان كرداری” و “مه‌تین پاتینی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و له شاری ئابدانان سێ مێرمنداڵیان به‌ناوه‌كانی “ئه‌شكان نۆسره‌تیان” ته‌مه‌ن 15 ساڵ، “محه‌ممه‌د یووسف محه‌ممه‌دزاده” ته‌مه‌ن 16 ساڵ و “یه‌زدان حاسڵی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و له شاری پاوه‌ش منداڵێك به‌ناوی “ماردین قادری”یان ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم خوێندكارێكی زانكۆی په‌یام نووری سنه‌یان به‌ناوی “سۆران محه‌ممه‌دی” و سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشاریان به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سۆهرابی”، “حاسڵ عۆمه‌ری” و “كورۆش ئینتزاری”، لاوێكی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌ی “ئیدریس كارساز”، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی خۆی به‌ناوی “ئایدین موحسین نژاد” و چالاكێكی سنفی موعه‌لیمانی دێولان به‌ناوی “به‌همه‌ن كه‌ریمی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.